نیسان 21, 2023 12:58 Asia/Tehran
  • ئالی سادق: سەدر چۆنی پێ باشە وای کردووە، گەرچی ئێمە حەز بەوە ناکەین

«محەممەد کازم ئالی سادق» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق ،لە وتووێژێکی تەلەقزیۆنی دا ڕایگەیاند: کشانەوەی ڕەوتی سەدر لە گۆڕەپانی سیاسەت دەبێتە هۆی دروست بوونی بۆشایی سیاسی و مانەوەی لە گۆڕەپانەکەدا پێویستە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«محەممەد کازم ئالی سادق» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق ،لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەناڵی ئەلشەرقیەی عێراق وتی: «سەیید موقتەدا سەدر» ئەو بڕیارەی داوە کە بە گونجاوی زانیوە، بەڵام ئێمە حەز بەوە ناکەین، سەرباری ئەوەش لە ھەر ھەڵبژاردنێکدا ئازادەو مافی خۆیەتی.

پێشتر «سەیید موقتەدا سەدر» ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراق بە ئامانجی دروست کردنی چاکسازی لە ڕەوتەکەی و تیشک خستنە سەر گەندەڵییەکان بۆ ماوەی ساڵێک ئەو ڕەوتەی ھەڵپەسارد.

بەڕێزی لەم بارەیەوە وتوویەتی: جا چۆن دەبێ داوای چاکسازی بۆ عێراق بکەم و کەچی پێم نەکرێ چاکسازی لە ڕەوتی «سەدر»دا دروست بکەم؟ ئەمە ھەڵەیە!

ئێران وڵاتی دووھەمی موقتەدا سەدرە ،هەر کات داوای سەردان و مانەوە لە ئێران بکات پێشوازیی لێدەکرێت

«محەممەد کازم ئالی سادق» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق سەبارەت بەو دەنگۆیانەش کە باس لەوە دەکەن «موقتەدا سەدر» بەنیازی نیشتەجێ بوون لە ئێرانە، وتی: زانیاریم لەم بارەیەوە نییە، بەڵام ئەگەر ئاواش بێت، ئێران وڵاتی دووھەمی «موقتەدا سەدر»ـە وهەر کات داوای سەردان و مانەوە لە ئێران بکات بە گەرمی پێشوازیی لێدەکرێت.

سەرپەیڤ