May 16, 2023 15:36 Asia/Tehran
  • ئیمام جومعەی بەغدا: شانازی بە بەرخۆدانی فەلەستین دەکەین

ئیمام جومعەی بەغدا لە کاردانەوە بە شەڕی پێنج ڕۆژەی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنی لەدژی کەرتی غەززە، وتی: شانازی بە بەرخۆدانی فەلەستین و وەڵامدانەوەی یەکلاکەرەوەی بە ڕژێمی زایۆنی دەکەین.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، «ئایەتوڵڵا سەیید یاسین ئەلموسەوی» ئیمام جومعەی بەغدا، ڕایگەیاند: مەسەلەی نەتەوەی فەلەستین پرسێکی دادپەروەرە و نەوە لە دوای نەوەی ئەم میللەتە بۆ بەرخۆدان ڕاهێنراون.

ئیمام جومعەی بەغدا وتیشی: سەدام حسێن (دیکتاتۆری لەنێوچووی عێراق) بانگەشەی بەرگری لە پرسی فەڵەستینی دەکرد، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو ئەم بابەتەی ناوزڕاوو ناشیرین کرد، چونکە سەرکردەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی لە عێراق زیندانی کرد و هەندێک بەکرێگیراوی عەرەبی بۆ قەڵاچۆی گەلی عێراق بەکار ھێنا، هەر ئەو کارەی کە ڕژێمی زایۆنی لەئێستادا لەمەڕ ڕاکێشانی بەکرێگیراوان بۆ کوشتنی گەلی فەلەستین دەیکات.

ئەلموسەوی ڕاشیگەیاند: بەرخۆدانی فەلەستین بە پێشەنگایەتیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی گەیشتووەتە ئەو ئاستە بەهێز و توانایەی کە موشەک بە شار و شارۆچکە زایۆنیەکانەوە دەنێت.

ئیمام جومعەی بەغدا وتی: عێراق دیمەنی شاگەشکەی گەلی فەلەستین و  تەکبیروتن لە شەقامەکانی بەبێ ترس لە موشەک و بۆمب هاوێژەکانی زایۆنییەکان بەدی کردووە.

سەرپەیڤ