حوزه‌یران 06, 2023 14:30 Asia/Tehran
  • ڕێزنان لە یادی ٣٤ ساڵەی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی(رە) لە شارەکانی عێراق

ڕێوڕەسمی یادی سی و چوارەمین ساڵھاتی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە بەغدا و شاری نەجەفی پیرۆز بەڕێوەچوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلعالەم، ڕێوڕەسمی ٣٤ ساڵەی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (رە) لە بەغدای (پایتەختی عێراق) و نەجەفی پیرۆز بەڕێوەچوو و بەشداربووان ھەڵوێستی جیهادی و سیاسی و زانستیی ئیمامیان وەبیرھێنایەوە.

ئایەتوڵڵا "یاسین الموسەوی"، زانای ئایینیی عێراق، لە ڕێ و ڕەسمەکەدا جەختی کرد: ڕۆحی بەرزی ئیمامی کۆچکردوو ھێشتاش هەڵوێستی قارەمانانە و پیاوانەو بوێرانەی بەڕێزی وەبیر دێنێتەوە.

هەروەها «کازم ئەلجابری» فەرماندەی لەشکری هەشتەمی جەماوەریش لەم پێوەندییەدا ڕایگەیاند: حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) پیاوێکی خواپەرست و عیرفانی بوو کە لەو دە ساڵە زۆر سەختەدا توانی ڕابەرایەتیی کۆماری ئیسلامی بکات و دوای خۆشی بیری ڕابەرایەتی و چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی وڵات بۆ نەوەی داهاتووش بگوازێتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە شاری نەجەفی پیرۆز بە بۆنەی یادی ئیمام خومەینی (رە) بە بەشداریی بەڕێوەبەری حەوزەکانی عیلمیەی ئێران و نوێنەرانی مەرجەعە ئایینیەکان کۆبوونەوەیەک بەڕێوە چوو.

لەم دانیشتنەدا جەخت لە پێویستیی ڕێنمایی لە شێوازی ئایینی و جیهادیی ئیمامی کۆچکردوو کرایەوە، هەروەها شرۆڤەی پێویستیی ئومەتی ئیسلامی بە کولتوری بەرنگاربوونەوەی ئیستیکبار و پیلانەکانی کرا لەمەڕ لێکترازاندنی گروپە ئیسلامییەکان.

سەرپەیڤ