سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ بارەگای "حەشدی شەعبی"
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i418729-سەردانەکەی_سەرۆک_وەزیرانی_عێراق_بۆ_بارەگای_حەشدی_شەعبی
سەرۆکوەزیرانی عێراق بە بۆنەی ٩ ساڵەی دامەزراندنی حەشدی شەعبی، سەردانی بارەگای ئەم ڕێکخراوەیەی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 10, 2023 11:52 Asia/Tehran
  • سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ بارەگای

سەرۆکوەزیرانی عێراق بە بۆنەی ٩ ساڵەی دامەزراندنی حەشدی شەعبی، سەردانی بارەگای ئەم ڕێکخراوەیەی کرد.

بەگوێرەی پێگەی هەواڵدەریی ئەلمەعلومە، ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کرد،«محەمەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە، بەیانیی ئەمڕۆ شەممە سەردانی بارەگای ئەم ڕێکخراوەیەی کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی، سودانی بەشداریی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی لەگەڵ بەرپرس و بارەگا و فەرماندەکانی ئۆپەراسیۆن و جێگرایەتییەکانی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی کرد و لەگەڵیاندا پرسگەلێکی جۆراوجۆری تاوتوێ کرد.

ئەم دیدارە بە بۆنەی نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی حەشدی شەعبی و دەستپێکی شەڕی پاککردنەوەی عێراق لە بوونی تاقمی تیرۆریستی داعش بەڕێوەچوو.