عێراق داوای ئەنجامدانی دانیشتنێکی بەپەلەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی دەکات
رۆژی هەینی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق داوای کرد دانیشتنێکی بەپەلە ی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی سازبکرێت بۆ تاوتوێکردنی گرنگترین ڕێوشوێنەکان سەبارەت بەو سوکایەتییەی بەقورئانی پیرۆز کراوە
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە داوای دانیشتنی بەپەلەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی کرد بۆ تاوتوێکردنی گرنگترین ڕێوشوێنەکان سەبارەت بەو بێڕێزییەی بە قورئانی پیرۆز کراوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای کرد کە دەسەڵاتدارانی سوید ئەو عێراقییە ڕادەست بکەن کە قورئانی سوتاندوە
پێنجشەممە وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای کرد کە دەسەڵاتدارانی سوید ئەو عێراقییە ڕادەست بکەن کە کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سوتاندوە "بۆ ئەوەی بەپێی یاسای عێراق دادگایی بکرێت".
لە یەکەمین رۆژی جەژنی قوربان هاوڵاتییەکی عێراقی لە سوید کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سوتاند
لە یەکەمین رۆژی جەژنی قورباندا کۆچبەرێکی عێراقی لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵم لە سوید، کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سوتاند، لەوکاتەوە تادێت ناڕەزایی و دژایەتی ئەو کارە لە کۆمەڵگە مسوڵمانەکاندا زیاتر دەبێت.
ئەو پەنابەرەی کە قورئانی پیرۆزی لە ستۆکهۆڵمی پایەختی سوید سوتاند تەمەنی 37 ساڵانە و خەڵکی پارێزگای نەینەوایە، دوێنێ بۆ جاری دوەم کۆپییەکی لە قورئانی پیرۆزی لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە سوید سوتاند، پێشتریش لەلایەن دادگای فیدڕاڵی لە ستۆکهۆڵم رەزامەندی لەسەر ئەو کارە دراوە