سودانی پەیامێک ئاراستەی هەرێم دەکات و دەڵێت پابەندی رێککەوتن دەبین
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i421213-سودانی_پەیامێک_ئاراستەی_هەرێم_دەکات_و_دەڵێت_پابەندی_رێککەوتن_دەبین
محەمەد شەیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیامێكی ئاراستەی بەرپرسانی هەرێمی كوردستانی عێڕاق كردووەو دڵنیایداوە لەوەی بەغدا پابەندی رێككەوتنەكانییەتی لەگەڵ هەرێم.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 09, 2023 16:47 Asia/Tehran
  •  سودانی پەیامێک ئاراستەی هەرێم دەکات و دەڵێت پابەندی رێککەوتن دەبین

محەمەد شەیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیامێكی ئاراستەی بەرپرسانی هەرێمی كوردستانی عێڕاق كردووەو دڵنیایداوە لەوەی بەغدا پابەندی رێككەوتنەكانییەتی لەگەڵ هەرێم.

رۆژنامەی عەرەبی جەدید لە زاری بەرپرسێكی پارتی دیموكرات بەبێ‌ ئەوەی ناوی بهێنێت بڵاویكردووەتەوە، سودانی پەیامی گەیاندووەتە حکومەتی هەرێم و دڵنیایی داوە بەبارەت بە جێبەجێكردنی رێككەوتنەكانی نێوان هەولێرو بەغدا.

بەرپرسەكە راشیگەیاندووە، سودانی لە پەیامەكەیدا جەختی لەوەش كردووەتەوە، هەوڵدەدات ئەو دۆخەی ئێستا لەنێوان هەولێرو بەغدا هەیە هێور بكاتەوەو كار بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنەكان بكات.