پێداگریی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق لەسەر دەرکرانی سەربازانی بیانی لەو وڵاتە
ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق پێی داگرت لەسەر پێویستیی دەرکرانی سەربازانی بیانی و لەسەروویانەوە، داگیرکەرانی ئەمریکی لە عێراق.
"قەیس خەزعەلی" ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بەبۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزرانی سوپاای ئەو وڵاتە، وتی: بەلەبەرچاوگرتنی سەرکەوتنە مەزنەکانی حکومەت لەو قۆناخەداو رۆڵی شاز و پرۆفشناڵی هێزە ئازاکانی سوپا لە جێبەجێکردنی ئەرکی پاراستنی وڵات لەهەمبەر هەڕەشەو گوڕەشە دەرەکییەکان و تاقمە ترۆریستییەکان، ئێمە خوازیاری چوونەدەری هەموو هێزە سەربازییەکان لە وڵات و کۆتایی هاتنی ئامادەبوونی بیانی لەژێر ناوی"هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی" بەزوویی و بەپێی خشتەیەکی زەمانی خێراین.
ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق پێی داگرت؛ بۆیە، ئێمە دەستی سەرۆک وەزیر و فەرماندەی گشتیی هیزە چەکدارەکان دەگوشین و پاڵپشتی خۆمان بە تەواوەتی لە وتاردانەی بەڕێزی لە چوارەمین ساڵوەەگڕی شەهادەتی "فەرماندەرانی سەرکەوتوو" رادەگەیێنین، چونکە ناوبراو لەو وتاردانەدا خوازیاری ڕاگیرانی ئامادەبوونی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراقدا بوو.
دوابەدوای تاوانکاریی ئەمریکا لە ترۆری سەردار سولەیمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس و هاوڕێکانیان لە فڕگەی بەغدا، پەرلەمانی عێراق دەنگی دا بە چوونەدەری بەتەواوەتی هێزە بیانییەکان لەو وڵاتە.