عێراق لەهەوڵی بەدیل دانانە بۆ هێڵی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i426065-عێراق_لەهەوڵی_بەدیل_دانانە_بۆ_هێڵی_بۆریی_نەوتی_هەرێمی_کوردستان
وەزارەتی نەوتی عێراق، هێڵی بۆریی نەوتی(کەرکوک-موسڵ-تورکیا) لە جێی هێڵی بۆریی هەرێمی کوردستان دادەنێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 27, 2024 07:30 Asia/Tehran

وەزارەتی نەوتی عێراق، هێڵی بۆریی نەوتی(کەرکوک-موسڵ-تورکیا) لە جێی هێڵی بۆریی هەرێمی کوردستان دادەنێ.

وەزارەتی نەوتی عێراق لێبڕاوانە لەسەر هێڵی بۆریی نەوتی (کەرکوک-موسڵ-تورکیا) کار دەکاو پی دەچێ لەماوەی دوو مانگی داهاتوودا، تەواوی بکات.

ئەو هێڵە بۆریە توانای گواستنەوەی زیاتر لە یەک ملوێن بەرمیل نەوتی هەیەو پێ دەچێ نەوتی هەرێمی کوردستانیش لەڕێی ئەو هێڵە بۆریەوە ڕەوانە بکات.

هێڵی بۆریی نەوتی (کەرکوک-موسڵ-تورکیا) دوو هێڵی بۆریە، هێڵی بۆریی یەکەم (٤٠ ئینچ) و هێڵی بۆریی دووەم (٤٦ ئینچ)ـە کە هەردووکیان پتانسێلی گواستنەوەی ١.٦ ملوێن بەرمیل نەوتیان هەیە.

ئەو هێڵە بۆریە لە کێڵگەی نەوتیی کەرکوک(کەی وان) تێدەپەڕێ و لە "تلورد" بۆ ناوچەی "ریاز"ی حەویجەو لەوێشەوە بۆ "بیجی"، و ئینجا بۆ "فتجە"ی موسڵ هەتا وێستگەی "ئێم ئێس" لە رۆژاوای زاخۆ، شوێنێک کە فەرمانبەرانی بەشگەی نەوتی باکور لەوێن ونەوتی ناردراو، سەرلەنوێ لە باری کێشەوە کۆنترۆڵ دەکەنەوە.