عەلی فەتلاوی: بڕیاری بەغدا سەبارەت بە تەرخانی مووچەی هێزی چەکداری هەرێمی کوردستان کاتیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i426334-عەلی_فەتلاوی_بڕیاری_بەغدا_سەبارەت_بە_تەرخانی_مووچەی_هێزی_چەکداری_هەرێمی_کوردستان_کاتیە
عەلی فەتلاوی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند کە بڕیارەکەی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق سەبارەت بە تەرخانی مووچەی هێزی چەکداری هەرێمی کوردستان کاتیەو هەر بۆ ماوەی مانگێکە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 07, 2024 05:52 Asia/Tehran

عەلی فەتلاوی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند کە بڕیارەکەی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق سەبارەت بە تەرخانی مووچەی هێزی چەکداری هەرێمی کوردستان کاتیەو هەر بۆ ماوەی مانگێکە.

عەلی فەتلاوی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح  وێرای پێداگری لەسەر ئەوەی کە یاساکانی عێراق لەسەر ناتەبایی و لاساری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دانی مووچەی فەرمانبەرانی ئەو هەرێمە، لەلایەن بەغداوە سەرکەوتوو بوون وتیشی: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرلەمە دژبەر بوو بە بڕیاری پەیوەنددار بە درانی مووچەی فەرمانبەرەکانی لەلایەن بەغداوەو تەنانەت زانیاری و لیستی فەرمانبەرەکانیشی بەڕێ نەدەکردوە بەغدا.

فەتلاوی بە ڕاشکاوی وتی: خۆبواردنی هەرێم لە بەڕێکردنی لیستی زانیاری  چەکدارەکانی بۆ حکومەتی ناوەندی بۆتە هۆی وەدواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرەکانی و ئەوە بوو کە بەغداش بڕیاری دا مووچەی مانگی ئاڤریلی چەکدارانی هەرێمی کوردستان هەرتەنیا بەشێوەیەکی کاتی و هەر بۆ ئەم مانگە بەڕێکاتە هەولێر.