هێرشی سەرلەبەیانیی خۆڕاگریی عێراق بۆ سەر ئەیلاتی داگیرکراو
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i427310-هێرشی_سەرلەبەیانیی_خۆڕاگریی_عێراق_بۆ_سەر_ئەیلاتی_داگیرکراو
گرووپی خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق سەرلەبەیانی سێشەممە ڕایگەیاند کە ئامانجێکی گرینگی دوژمنی زایۆنی لە بەندەری ئەیلاتی داگیرکراو پێکاوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 14, 2024 08:15 Asia/Tehran

گرووپی خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق سەرلەبەیانی سێشەممە ڕایگەیاند کە ئامانجێکی گرینگی دوژمنی زایۆنی لە بەندەری ئەیلاتی داگیرکراو پێکاوە.

گرووپی خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق سەرلەبەیانی سێشەممە بە دەرکردنی ئاگادارینامەیەک ڕایگەیاند کە بۆ یەکەم جار بە دەکارهێنانی درۆنی  «الأرفد» هێرشی کردۆتە سەر ئامانجێکی گرینگی دوژمنی زایۆنی لە بەندەری ئەیلاتی داگیرکراو.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە خەباتکارانی خۆڕاگری عێراق بۆ پشتیوانی کردنی غەززە بۆ یەکەم جار  بە دوو درۆنی نوێ مۆدیلی «الأرفد» ئامانجێکی گرینگی دوژمنی زایۆنی لە بەندەری ئەیلاتی داگیرکراویان پێکاوە. میدیاکان باسی کەوتنەگەڕی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی لە ئەیلاتیان کردووە.

خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق ڕایگەیاند؛ لە ئاراستەی ستراتژیی خۆیدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی زایۆنی و پاڵپشتی کردنی خەڵکی غەززە و خۆڕاگریی فەلەستین لە هەمبەر دەسدرێژییەکانی ئەم ڕژێمە کە قەڵاچۆی منداڵ، ژن و بەساڵاچوو دەکات، هێرشی کردۆتە سەر ئەیلات.