هەڵمەتی بەمووشەکی خۆڕاگری عێراق بۆسەر چەند ئامانجێکی گرینگی ڕژیمی زایۆنیست
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i427378-هەڵمەتی_بەمووشەکی_خۆڕاگری_عێراق_بۆسەر_چەند_ئامانجێکی_گرینگی_ڕژیمی_زایۆنیست
خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ڕایگەیاند کە بە مووشەک هەڵیکوتاوەتە سەر چەند ئامانجێکی ڕژیمی زایۆنیستی لە خاکی داگیرکراوی فەلەستین.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 16, 2024 07:30 Asia/Tehran

خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ڕایگەیاند کە بە مووشەک هەڵیکوتاوەتە سەر چەند ئامانجێکی ڕژیمی زایۆنیستی لە خاکی داگیرکراوی فەلەستین.

خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ڕایگەیاند جیهادگەرانی ئەو گروپە بەئاراستەی پاڵپشتی لە خەڵکی غەزەو لەوڵامی قەڵاجۆی ژن و منداڵ و سڤیلی فەلەستینی لەلایەن زایۆنیستەکانەوە چەند ئامانجێکی گرینگی ڕژیمی زایۆنیستی لەنێو خاکی داگیرکراو و دەڤەرەکانی وادی ئەریحاو بنکەی ئاسمانی نواتیم"ی بئرسەبەع"یان بە موشەکی کڕوزی پێشکەوتوو لە جۆری ئەئەرقەب کردۆتە ئامانج.

ئەو گروپە هاوکات پێداگریشی کردوە لەسەر هەڵمەتەکانی خۆی و کوتانی بنکەکانی ڕژیمی زایۆنیست.

خۆراگری ئیسلامی عێراق لە هەڵمەتەکانی پێشوتری دا وریایی دابوو بێتوو پەلامارەکانی ئەو ڕژیمە هەروا بەردەوام بن پەرە دەداتە هێرشەکانی خۆی بۆسەر ئەوڤ ڕژیمە.

ئەو خۆڕاگریە لەماوەی حەوت مانگی ڕابردوو زۆرتر لە دوسەدو چل هەڵمەتی کردۆتە سەر بنکەی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیشی لەنێو خاکی سوریاو عێراق و بنکەی چەکدارانی زایۆنیستیش لەنێو خاکی داگیرکراو.