تاوتوێی دۆخی گشتی عێراق لەمیانەی چاوپێکەوتنی نێوان سەرۆک وەزیرانی عێراق و هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i427859-تاوتوێی_دۆخی_گشتی_عێراق_لەمیانەی_چاوپێکەوتنی_نێوان_سەرۆک_وەزیرانی_عێراق_و_هەرێمی_کوردستان
سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا سەبارەت بە دۆخی گشتی وڵاتەکەیان قسەو باسیان کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 01, 2024 04:34 Asia/Tehran

سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا سەبارەت بە دۆخی گشتی وڵاتەکەیان قسەو باسیان کرد.

محمدشیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا  سەبارەت بە دۆخی گشتی وڵاتەکەیان و چەند دۆسیەو پرسی نیشتمانی و چالاکیەکانی حکومەتی فیدڕال لەبواری خزمەیگوزاری و ئابوری بەئامانجی گەشەدان بە وڵات و کاریگەری لەسەر ژیانی هاووڵاتیان لە سەرانسەری عێراق باس و وتووێژیان کرد.

لەو چاوپێکەوتنەدا هاوکات دۆسیە هاوبەشەکانی نێوان دوولایەن تاوتوێ کران و پێداگریش کرا لەسەر بەردەوامی کۆبونەوەو وتووێژی بنیاتنەر بەئامانجی گەیشتن بەو ئامانجانە بەپێی یاسای بنەڕەتی کە بەرژەوەندیە باڵاکانی ئەو وڵاتە دەستەبەر بکا.