ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە سوریا و کوژرانی سەرکردەیەکی داعش
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i428208-ئۆپەراسیۆنی_ئاسایشی_نیشتمانیی_عێراق_لە_سوریا_و_کوژرانی_سەرکردەیەکی_داعش
دەزگەی ئاسایشی عێراق بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک رایگەیاند؛ تیپەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەر بە دەزگەی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق توانیویانە سەرکردەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە سوریا بکوژن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 12, 2024 10:50 Asia/Tehran

دەزگەی ئاسایشی عێراق بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک رایگەیاند؛ تیپەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەر بە دەزگەی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق توانیویانە سەرکردەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە سوریا بکوژن.

لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە؛ ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر جم و جۆڵەکانی تیرۆریستانێکی ناسراو بە "ئەبووزێنەب"ی لە ماوەی چەن ڕۆژی رابردوودا خستبوویە ژێر چاودێرییەوە و لە ئاکامدا ئەوی لە ناوچەی "ئەلبەسیرە" ی شاری ڕەقە گەمارۆ دا و لە شەڕ و پێکدادانێکی قورسدا کوشتی.

بە پێی ئەم بەیاننامەیە، ئەم تیرۆریستیە لە یەکەی «العبره»دا لە سنوورەکانی نێوان عێراق  و سوریا چالاکی کردووە و لە  هەڵمەت و ئۆپەراسیۆنی جۆراوجۆردا لە بەشە ئاسایشییەکانی جزیرە سەڵاحەدین و جزیرە بوعاج بەشداری کرووە و جگە لە گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی، بەرپرسی تیپی ئەلعبرەیش بووە لە عێراق تا سوریا.