دیداری باڵوێزی ئێران لە عێراق لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە
باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە دیدار و وتووێژی کرد.
"محەممەدکازم ئالی ساق" باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیدار و وتووێژی کرد. لەم دیدارەدا دوو لایەن دەستیان دایە لێکدانەوەی پێوەندییە هاوبەشەکان و ئاسۆکانی پەرەپێدان و بەهێزترکردنی پێوەندییەکان لە بواری جۆربەجۆردا کە لە ئاراستەی دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە گرینگ و سەرەکییەکانی دوو وڵاتی دۆست و دراوسێدایە. سوودانی لەم دیدارەدا پێیداگرت لەسەر ئەوەی کە حکومەتەکەی خوازیاری پەرەپێدانی پێوەندییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران و وڵاتانی دیکەی ناوچەکەیە، ناوبراو هەروەها وتی کە وڵاتەکەی خوازیاری وەڕێخرانی پرۆژەگەلی گشتداگر لە بواری ئابووری و گەشەپێداندایە کە بەهێزتر بوونی ئابوور و بتەوتر بوونی ئاسایش و پاوەجێی هەموو وڵاتانی ناوچەکەی بەدواوە دەبێ.
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە عەلی باقری بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق بکات و لەگەڵ کاربەدەستانی ئەم وڵاتە دیدار و وتوێژ بکات.