تشرینی دووه‌م 17, 2024 17:41 Asia/Tehran
  • هێرشی درۆنیی خۆڕاگریی عێراق بۆ سەر ٣ ئامانجی ستراتژیک لە فەلەستینی داگیرکراو

خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق رایگەیاند بە درۆنی جەنگی سێ ئامانجی ستراتژیکی لە بەندەری «ام الرشراش» لە باشووری فەلەستینی داگیرکراوی پێکاوە.

گوردانەکانی  "اولیاء الدم" ی خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە خەباتکارانی ئەم گرووپە لە هەڵمەتێکی تایبەتدا بە چەن درۆن، ٣ ئامانجی ستراتژیکی لە  «ام الرشراش» لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو پێکاوە.

ڕۆژی ڕابردوویش خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا باسی دوو هێرشی درۆنیی خۆی کردووە بۆ سەر ئامانجگەلی ستراتژیک لە بەندەری ئەیلات و جەختیشی کردووە کە هەڵمەتە سەربازییەکانی دژ بە فەلەستینی داگیرکراو لە چوارچێوی داکۆکی و پشتیوانی لە خۆڕاگریی فەلەستین و لوبنان تووندتر و قورستر دەکات. 

سەرپەیڤ