هادی عامری: دەسدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر عێراق دەبێ ڕابگیردرێ
کانونی یهکهم 21, 2024 19:20 Asia/Tehran
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی بەدری عێراق دەسدرێژیی ئاسمانی و زەوینیی تورکیا بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی عێراقی شەرمەزار کرد.
هادی عامری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی بەدری عێراق جەختی کرد: ئێمە دەسدرێژییەکانی حکومەتی تورکیا بۆ سەر سنووری ئاسمانی و زەوینیی عێراق بە تووندی ئیدانە دەکەین.
ناوبراو وتیشی: حکومەتی عێراق دەبێ بۆ گرتنەبەری هەنگاوی پێویست لە ئاراستەی وەستاندنی ئەم دەسدرێژییانە کە مەترسییەکی گەورەیە لە سەر عێراقییەکان، بێتە مەیدانەوە.
عامری راشکاوانە رایگەیاند: ئەم پەلامارە ئاسمانییانە کە ناوچەگەلێکی بەربڵاوی عێراق دەگرێتەوە بە هیچ بیانوویەک پاسا نادرێتەوە.
تورکیا لە ساڵانی ئەمدواییەدا بەشێکی بەربڵاوی خاکی عێراق و سوریای داگیر کردووە و فڕۆکە جەنگییەکانی هەموو ڕۆژێ بۆردومان ناوچە جۆراوجۆرەکانی عێراق دەکەن.