کانونی دوھەم 01, 2025 19:20 Asia/Tehran
  • ڕێگای سەرکەوتن بەسەر دوژمنی زایۆنی و ئەمریکا خۆڕاگریە

ئەندامی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق وتی : تیرۆری حاج قاسمی سولەیمانی و حاج ئەبوو مەهدی موهەندس لە لایەن حکومەتی ئەمریکاوە نیشانی دا کە تەنیا بژاردە بۆ شەڕ بە دژی پاوانخوازی دوژمنی زایونی و ئەمریکا لە ناوچە خۆڕاگرییە

 حەیدەر ئەللامی  بە یۆنەی پێنجەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی شەهید سەردار قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندس ڕایگەیاند : خاڵی گرینگ لەم دوسسیەیە  بیروکەی  ئەم دوو شەهیدەیە  کە لە بیر و بڕوای نەتەوەی عێراق و هەموو ئازادیخوازانی جیهان ماوەتەوە . ئەللامی  وتی : شەهادەتی  ئەو  دوو سەردارە بە نەتەوەکانی جیهانی سەلماندووە کە ئێمە لە جیهانێکدا ژیان دەکەین کە لەوێدا دادگەری  بوونی نیە  و هەموو   دامەزراوە نێونەتەوەنییەکان و ڕێکخراوە مافەوانیەکانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوەکان بە گشتیی لاگری  تروریزیمی  ئەمریکایین .

سەرپەیڤ