ئەندامی باڵای خۆڕاگری عێراق : شەڕ لەگەڵ ڕژێمی زایونی هێشتا کۆتایی نەهاتووە
یەکێک لە ڕێبەرانی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق وتی شەڕی سەربازی لە غەزە کۆتایی پێی هات بەڵام شەڕی سەرەکی هێشتا کوتایی نەهاتووە و دوژمن هێشتا لە ئاستی ئابووری و سیاسی و مێدیاییدا شەڕی خۆی درێژە پێی ئەدات
حوجەتو لئیسلام سەید هاشمی حەیدەری لە ڕێبەرانی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ئەمڕۆ لە کونفڕانسی غەزە هێمای خۆڕاگری لە تاران وتی : هەموو بینیمان کە خەباتکارانی فەلەستینی چەندە تامەزروی شەهادەت بوون و نمونەکەیشی شەهید سینوار بوو کە دەیکەوت بۆ چی دەبێ بە نەخوشی بمرم کاتێ کە دەکرێت بە خەباتکاری لە ڕێگای خودا شەهید بم . هاشم ئەلحەیدەری دەڵێت: شەڕی سەربازی لە غەززە کۆتایی هاتووە، بەڵام شەڕی ڕاستەقینە کۆتایی نەهاتووە و دوژمن لە گۆڕەپانی ئابووری و سیاسی و میدیایی بەردەوامە لە شەڕەکەی. ئەمڕۆ شەڕی ڕوونکردنەوە پێویستییەکی گرینگە کە بە بڕوای ڕێبەری شۆڕش لە شەڕی سەربازی گرینگترە و دەبێ تاوانەکانی دوژمنی زایۆنی زیاتر ڕوون بکرێتەوە. ناوبراو زیادی کرد: تاقیکردنەوەی ئەمڕۆ زمانی ئێمەیە، کە دەبێ هەنگاو بنێن بۆ ئاشکراکردنی تاوانەکانی دوژمن چونکە شەڕی سەرەکی کە لەناوبردنی ڕژێمی زایۆنیستییە، کۆتایی نەهاتوو.