تووڕەیی عێراقییەکان لە خۆوەردانی ئەمریکا
ئادار 11, 2025 18:29 Asia/Tehran
دابەزینی هەناردەی کارەبای ئێران بۆ عێراق ، تووڕەیی عێراقییەکان لە ئەمریکای دووهێندە کردووە.
عێراق پێویستی بە بەرهەمهێنانی لانیکەم ٢٧ هەزار مێگاوات کارەبا لە ڕۆژدایە و ئەو کارەبا و گازەی لە ئێرانەوە بۆ ئەم وڵاتە هەناردە دەکرێ دابینکەری ١١ هەزار مێگاوات لەو ٢٧ هەزار مێگاواتەیە. بەمەش زیاترین زەبر لەو خۆوەردانە راستەوخۆییەی ئەمریکا سەبارەت بە وەبن گوشارنانی حکومەتی عێراق، وەبەر خەڵکی ئەم وڵاتە دەکەوێ. عەدنان سیراج راوێژکاری پێشووی سەرۆکوەزیرانی عێراق وتوویەتی: پاراستنی بەرەوەژندیی عێراق لەوەدا نییە کە دەسەڵاتی وڵاتەکەمان بە دەستی ئەمریکاوە بێ و داوا لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەکەم کە بەرامبەر بەو خۆوەردانانەی ئەمریکا یەکدەنگ و هاهەڵوێست بن.