شاخەوان عەبدوڵا: چیتر سزادانی موچه‌خۆران قەبووڵ ناکەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i436727-شاخەوان_عەبدوڵا_چیتر_سزادانی_موچه_خۆران_قەبووڵ_ناکەین
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین، چی دیکە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوابکەوێت‌ و پێویستە سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆمان ڕوون بکاتەوە، کێ لە پشت سزادانی فەرمانبەرانمانە؟
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 11, 2025 15:16 Asia/Tehran

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین، چی دیکە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوابکەوێت‌ و پێویستە سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆمان ڕوون بکاتەوە، کێ لە پشت سزادانی فەرمانبەرانمانە؟

شاخەوان عەبدوڵڵا،رایگەیاندووە "وەزارەتی دارایی عێراق لە کۆتایی هەموو مانگێک، تەنها بۆ دواخستنی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، هەندێک بیانوو دێنێتەوە و داوای هەندێک زانیاریی نوێی مووچەخۆران دەکات، لە کاتێکدا هەموو زانیارییەکی پێویستییان لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێدراوە.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی هەڵوێستی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە خەرجنەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان سودانی وتوویەتی مووچە دەنێرێ، بەڵام ئەویش لەبارەی ئەم بابەتە، دەبێت زیاتر ڕوون بێت لەگەڵ ئێـمە.