فڕاکسیونی ئەلسادیقون: سەربازانی تورکیا هیچ جێگایەکیان لە عێراقدا نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i437634-فڕاکسیونی_ئەلسادیقون_سەربازانی_تورکیا_هیچ_جێگایەکیان_لە_عێراقدا_نییە
نوێنەری فراکسیۆنی پەرلەمانی ئەلسادیقون جەختی لە دژایەتیی توندی عێراق  لە گەڵ بوونی هێزە سەربازییەکانی تورکیا لەو وڵاتە کردەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 05, 2025 12:40 Asia/Tehran
  • فڕاکسیونی ئەلسادیقون: سەربازانی تورکیا هیچ جێگایەکیان لە عێراقدا نییە

نوێنەری فراکسیۆنی پەرلەمانی ئەلسادیقون جەختی لە دژایەتیی توندی عێراق  لە گەڵ بوونی هێزە سەربازییەکانی تورکیا لەو وڵاتە کردەوە.

ڕەفیق ئەلساڵحی، نوێنەری فراکسیۆنی ئەلسادیقون لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ  جەختی کرد : پەرلەمان پێشتر جەختی لەسەر پێویستی کۆتایی هێنان بە بوونی هێزی سەربازی بیانی لە عێراق کردبووەوە. لە  سەرووی ئەم هێزانەدا ئەمریکییەکان و تورکەکان دان. ئاماژەی بەوەشکرد: ئەم بڕیارە کۆتاییە و پێداچوونەوە و ڕێککەوتنی سیاسی بۆ ناکرێت . ئەلساڵحی  وتیشی : ئێمە شایەتی دژایەتییەکی بەربڵاوی سیاسی و جەماوەریین بەرامبەر بە بەردەوامی بوونی هێزەکانی تورکیا لە باکووری عێراق. ئەم کارە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری نیشتمانی عێراقە