بانگەوازی موقتەدا سەدر بۆ خۆپیشاندانی دژی زایۆنی لە عێراق
نیسان 12, 2025 15:51 Asia/Tehran
لە کاردانەوە بە درێژەی پەلاماری سەربازی ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەزە ڕێبەری ڕەوتی سەدری عێراق داوای لە لاگرانی خۆی و خەڵکی عێراق کرد لە خوپیشاندانێکی تووڕەیی دژی ڕژێمی زایونی بەشداری بکەن .
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر عێراق ئەمڕو لە بەیاننامەیکدا داوای لە لاگرانی خۆی کرد تا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە حاند کردەوەی سه ربازی ڕژێمی زایونی لە کەرتی غەزە لە خوپیشاندانی ئاشتیخوازانە بەڵام تووڕە دژی ڕژێمی زایونی بەشداری بکەن .ناوبراو لەو بەیاننامەیدا جەختی کرد کە شوێنی بەڕێوە چوونی ئەو خوپیشاندانە هەمان شوێنی نوێژی هەینی لەو پارێزگاگەلە دەبێت کە بنکەکانی جەماوەری ڕەوتی سەدر لەوێ دان . سەدر هەروەها بە جەخت کردن لە سەر هەڵوێستی دژە زایونی خۆی فەرمانی دا لە ڕەوتی خوپیشاندانەکان ئاڵاکانی ڕژێمی زایونی و ئەمریکا بسووتێنن