دۆزینەوەی حەشارگەی تازەی داعش لە ڕۆژاوای عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i438964-دۆزینەوەی_حەشارگەی_تازەی_داعش_لە_ڕۆژاوای_عێراق
ژێدەرە ئەمنییەکانی عێراق لە پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەم وڵاتە لە ڕۆژای پارێزگای ئەنباردا چەند حەشارگەیەکی تیرۆریستانیان دۆزیوەتەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 20, 2025 11:55 Asia/Tehran
  • دۆزینەوەی حەشارگەی تازەی داعش لە ڕۆژاوای عێراق

ژێدەرە ئەمنییەکانی عێراق لە پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەم وڵاتە لە ڕۆژای پارێزگای ئەنباردا چەند حەشارگەیەکی تیرۆریستانیان دۆزیوەتەوە.

هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ئۆپەراسیۆنێکدا و لە ئاراستەی دامەزراندنی ئاسایش لە پارێزگای ئەنبار و پێشگری بە پەلامارەکانی پاشماوەکانی داعش چەند حەشارگەیەکی ئەم گرووپە تیرۆریستییەیان دۆزییەوە. لەم ئۆپەراسیۆنەدا دەست گیراوە بە سەر ڕادەیەکی زۆر چەک، تەقەمەنی و خۆراک لە حەشارگەکانی داعشییەکاندا. هاوکات سەلاح عیساوی فەرماندەی تیپی ٥٤ی هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کە هێزەکانیان تەگبیری ئەمنییان لە پێناو پاڵپشتیکردنی وەرزێران و جووتیاران گرتۆتە بەر.