پێشوازیی عێراق لە پرۆسەی نێودەوڵەتی بەڕەسمییەتناسینی فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i440540-پێشوازیی_عێراق_لە_پرۆسەی_نێودەوڵەتی_بەڕەسمییەتناسینی_فەلەستین
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا پێشوازی کرد لە بڕیاری ژمارێک لە وڵاتان سەبارەت بە بەڕەسمییەت ناسینی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 01, 2025 15:00 Asia/Tehran
  • پێشوازیی عێراق لە پرۆسەی نێودەوڵەتی بەڕەسمییەتناسینی فەلەستین

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا پێشوازی کرد لە بڕیاری ژمارێک لە وڵاتان سەبارەت بە بەڕەسمییەت ناسینی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین.

بە پێی ئەم بەیاننامەیە، فەرەنسا، کەنەدا، ماڵتا، ئینگیلز و هەروەها پۆرتوگالیش لە سەرووی ئەو وڵاتانەدان کە رایانگەیاندووە لە کۆبوونەوەی داهاتووی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کە مانگی سێپتەمبەر بەڕێوەدەچێ، یەکەم هەنگاوی فەرمییان لەم ئاراستەیەدا هەڵدەگرن. وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێیداگرت؛ هەڵگرتنی ئەم چەشنە هەنگاوانە، پاڵپشتییەکی گرنگە لە پرۆسەی نێودەوڵەتی بۆ جێبەجێکرانی دادگەری بۆ گەلی فەلەستین و بەستێن خۆش دەکات بۆ دامەزرانی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین بە پێتەختیی قودسی پیرۆز.