ئاب 11, 2025 19:17 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی فەرمی عێراق بەرامبەر بە لێدوانی دەستێوەردەرانەی باڵوێزی بەریتانیا

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە کاردانەوەیەکی تونددا بەرامبەر بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی باڵوێزی بەریتانیا، لێدوانەکانی ناوبراوی بە پێچەوانەی داب و نەریتی دیپلۆماسی و دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەی زانی.

"محەممەد حسێن بەحرولعلوم"، جێگری وەزیری دەرەوەی عێراق دوای بانگهێشتکردنی باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا، ، ناڕەزایەتی توندی عێراقی بەرامبەر لێدوانەکانی سەبارەت بە حەشدی شەعبی ڕاگەیاند و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم جۆرە لێدوانانە بە پێچەوانەی بڕگەکانی ڕێککەوتننامەی ڤیەننا بۆ پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانن. حکومەتی عێراق داوای لە باڵیۆزی بەریتانیا کرد لە داهاتوودا خۆی لە هەر جورە لێدوان و کارێکی هاوشێوە بپارێزێت و هەنگاو بنێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات. لەم دواییانەدا باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا لە چاوپێکەوتنێکدا ئیدیعای کرد کەبوونی  حەشدی شەعبی  لە عێراق پێویست نییە  ئەم لێدوانانە ڕووبەڕووی کاردانەوەی نەرێنی بەربڵاوی کومەڵگا فەرمی و جەماوەرییەکانی عێراق بووەوە .

سەرپەیڤ