دیداری سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران لەگەڵ ڕێبەرانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i440795-دیداری_سکرتێری_ئەنجوومەنی_ئاسایشی_نیشتمانی_ئێران_لەگەڵ_ڕێبەرانی_عێراق
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ئەمڕۆ لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ عێراق لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆبووەوە و وتووێژی کرد .
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
ئاب 11, 2025 18:57 Asia/Tehran

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ئەمڕۆ لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ عێراق لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆبووەوە و وتووێژی کرد .

عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە درێژەی دیدارە دیپلۆماسییەکانی لە بەغدا، لەگەڵ عەبدولـلەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە و وتووێژی کرد. سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران هەروەها لەگەڵ محەممەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دیدار و وتووێژی کرد.

هەروەها لێکتێگەیشتنێکی ئەمنی هاوبەشی نێوان ئێران و عێراق لە لایەن عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و قاسم ئەلعەرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بە ئامادەبوونی ئەلسودانی واژۆ کرا.

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکەمان لە دیدارێکدا لەگەڵ هاوتا عێراقیەکەی، ستایشی حکومەت و سیاسەتی دەرەوەی هاوسەنگی عێراقی کرد، کە بووەتە هۆی ئاسایش و سەقامگیری بۆ عێراق و ناوچەکە. ئاماژەی بەوەشکرد: گەلی عێراق  دلێر و بەخشندەیە وجادەی کەربەلا ئەمڕۆ شایەتی بەخشندەیی عێراقییەکانە. ئەلئەعەرەجی هەروەها لە دیدارێکی لەگەڵ عەلی لاریجانی ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراق بە جددی هەوڵ دەدات ڕێگری لە هەر پێشێلکارییەکی ئەمنی بکات کە ئامانج لێی هێرشکردنە سەر هەر کام لە وڵاتانی دراوسێی بێت. ئەلئەعەرەجی و لاریجانی باسیان لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەمنیی ئیمزاکراوی نێوان عێراق و ئێران و دۆخی ئەمنی ناوچەکە و تاوانەکانی برسیکردن و کوشتنی گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە کرد.