پەرلەمانتاری عێراقی: حەشدی شەعبی، هاوکێشە سەربازییەکانی گۆڕی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i441615-پەرلەمانتاری_عێراقی_حەشدی_شەعبی_هاوکێشە_سەربازییەکانی_گۆڕی
نوێنەری هاوپەیمانیی چوارچیوەی هەماهەنگی لە پەرلەمانی عێراق جەختی کرد کە هێزەکانی حەشدی شەعبی پێگەی ئاسایشتی گرینگ بۆ پاڕاستنی سەقامی ئەم وڵاتە دێنە ئەژمار.
(last modified 2025-09-15T10:20:51+00:00 )
ئه‌یلوول 15, 2025 14:40 Asia/Tehran
  • پەرلەمانتاری عێراقی: حەشدی شەعبی، هاوکێشە سەربازییەکانی گۆڕی

نوێنەری هاوپەیمانیی چوارچیوەی هەماهەنگی لە پەرلەمانی عێراق جەختی کرد کە هێزەکانی حەشدی شەعبی پێگەی ئاسایشتی گرینگ بۆ پاڕاستنی سەقامی ئەم وڵاتە دێنە ئەژمار.

مۆختار ئەلموسەوی وتی ئەوان زامنی ئاسایشتی پاوەجێ لە ناوخۆی عێراقن بە شێوەیەک کە وەزارەتی ناوخۆ و بەرگریی ناتوانن بە بێ پشتیوانیی ئەم هێزانە چالاکی بکەن.

ئەلموسەوی وتیشی: حەشدی شەعبی توانیی هاوکێشەی سەربازیی بگۆڕێت و نەخشەوپیلانەکانی داعش پووچەڵ بکاتەوە. ئەم هێزانە دەوری کاریگەریان گێڕاوە لە شەڕەکانی ئازاد کردنی عێراق لە ساڵی ٢٠١٤ـەەوە هەتا ئێستاکە لەهەمبەر تیرۆریستاندا. ناوبراو ڕایگەیاند : بەهۆی ئەم فیداکاریانەوە دەبێ یاسای هاوپێوەند بە ڕێکخستنی ئەم هێزانە لە پەرلەمان پەسەند بکرێت.