تشرینی یه‌که‌م 14, 2025 13:17 Asia/Tehran
  • گیرانی یەکێکی دیکە لە سەرکردەکانی حیزبی هەڵوەشاوەی بەعسی عێراق

هێزە ئاسایشەکانی عێراق یەکێکی تر لە سەرکردە باڵاکانی حیزبی هەڵوەشاوەی "بەعس"ـیان لەم وڵاتە دۆزییەوە و دەستبەسەریان کرد.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاندووە کە یەکێکیتر لە سەرکردە باڵاکانی حیزبی هەڵوەشاوەی "بەعس" کەوتووەتە بۆسەی هێزە ئاسایشییەکانی عێراقەوە. ئەم سەرکردەیە لە ناوچە باکوورییەکانی شاری فەلووجە  ناسکراوە و دوابەدوای بەڕێوەچوونی چەند هەڵمەتێکی پێویست دەستبەسەر کراوە.چالاکییە نهێنییەکانی حیزبی هەڵوەشاوەی "بەعس" لە پارێزگای ئەنبار ماوەیەکە بۆتە هۆی نیگەرانی خەڵکی عێراق. پێشتریش هێزەکانی حەشدی شەعبی توانیبوویان لە هەڵمەتێکی ئاسایشیدا عەبدوڕەزاق عەودە دەستگیر بکەن، کە یەکێک بووە لە سەرکردە باڵاکانی حیزبی هەڵوەشاوەی "بەعس"ی عێراق.

سەرپەیڤ