ئەمریکا هەزار وپێنج سەت سەربازی نوێی لە عەینولئەسەدی عێراق جێگیر کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i443364-ئەمریکا_هەزار_وپێنج_سەت_سەربازی_نوێی_لە_عەینولئەسەدی_عێراق_جێگیر_کرد
سەرچاوەیەکی عێراقی ڕایگەیاند؛ ئەمریکا بە هۆگەلی نادیار هەزار و پێنج سەت سەربازی نوێ دەگوازێتەوە بۆ بنکەی عەینولئەسەدی عێراق .
(last modified 2025-12-15T10:30:34+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 15, 2025 16:57 Asia/Tehran
  • ئەمریکا هەزار وپێنج سەت سەربازی نوێی لە عەینولئەسەدی عێراق جێگیر کرد

سەرچاوەیەکی عێراقی ڕایگەیاند؛ ئەمریکا بە هۆگەلی نادیار هەزار و پێنج سەت سەربازی نوێ دەگوازێتەوە بۆ بنکەی عەینولئەسەدی عێراق .

 سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پارێزگای ئەنبار لەقاویدا؛ سەرکردایەتی سەربازانی ئەمریکایی خەریکی جێگیر کردنی  هێزگەلی زۆرترن لە بنکەی ئاسمانی عەینولئەسەد . ئەو سەرچاوەیە  بە ئاماژە بە وەی کە ئەو کارەی ئەمریکا هێشتا دیار نییە وتیشی؛ هێزە ئەمریکییەکان زیاتر لە  هەزار و پێنج سەت سەربازیان  لە بنکەی عەینولئەسەد هەڵکەوتوو لە ناوچەی بەغدادی لە شاری هیت لە ڕۆژئاوای ئەنبار جێگیر کردووە. لە  ڕۆژانی ئەم دواییەدا  سەدان سەربازی ئەمریکایی لە ڕێگای  ئاسمانەوە گەیشتنە عەینولئەسەد. ئەوە لە حاڵێکدایە کە ئەو پێگەیە لە پێشدا شایەتی چۆڵ کرانی بەربڵاوی هێزە ئەمریکیەکان و گواستنەوەیان بۆ ناو بنکەی حەریر لە باکووری هەولێر بوو  .