پێداگریی سیاسەتوانی عێراقی لەسەر کۆتایی هێنان بە داگیرکەریی لەژێر هەر ناوونیشانێکدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i443495-پێداگریی_سیاسەتوانی_عێراقی_لەسەر_کۆتایی_هێنان_بە_داگیرکەریی_لەژێر_هەر_ناوونیشانێکدا
پەرلەمانتارێکی عێراقی وێڕای پێداگریی لەسەر پێویستیی کۆتایی هێنان بە هەموو فۆڕمەکانی داگیرکەریی لەو وڵاتەدا، لەپێناو هاتنەدی سەروەریی نیشتمانی، وتی کە قۆناخی داهاتوو، پێویستیی بە گرتنی هەڵوێستێکی یەکپارچەی نیشتمانی هەیە لەوبارەوە.
(last modified 2025-12-22T09:42:31+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 22, 2025 13:06 Asia/Tehran
  • پێداگریی سیاسەتوانی عێراقی لەسەر کۆتایی هێنان بە داگیرکەریی لەژێر هەر ناوونیشانێکدا

پەرلەمانتارێکی عێراقی وێڕای پێداگریی لەسەر پێویستیی کۆتایی هێنان بە هەموو فۆڕمەکانی داگیرکەریی لەو وڵاتەدا، لەپێناو هاتنەدی سەروەریی نیشتمانی، وتی کە قۆناخی داهاتوو، پێویستیی بە گرتنی هەڵوێستێکی یەکپارچەی نیشتمانی هەیە لەوبارەوە.

"مەهدی تەقی" پەرلەمانتاری عێراقی پێی داگرت؛ دەبێ ئەو وڵاتە کۆتایی بێنێ بەهەموو شکڵ و فۆڕمەکانی داگیرکەریی و سەروەریی نیشتمانی تەنیا بە کۆتایی هێنان بەهەرچەشنە ئامادەبوونی بیانیەکان کە خۆیان بەسەر وڵاتیدا دەسەپێنن، دەتوانێ مسۆگەر بێ. وتیشی: داگیرکەریی لەژێر هەر ناوونیشانێکدا، بەمانای پێشێلی سەروەریی نیشتمانییەو ئیرادەی گەلی عێراق سنووردار دەکا. قۆناخی داهاتوو، پێویستیی بە هەڵوێستێکی نیشتمانیی یەکپارچە هەیە بۆ کۆتایی هێنان بەو ئامادەبوونە نایاساییە. ئەو نوێنەرە عێراقییە هەروەها وتی: عێراق توانای بەڕێوەبردنی کاروباری ناوخۆ و دەرەوەیی خۆی هەیە بێ هیچ چەشنە دەسوەردانی دەرەکی و ڕاگرتنی داگیرکەریی بەمانای هەنگاونانێکی گرینگە بەرەو ئاراستەی هاتنەدی وڵاتێکی بەهێز و سەربەخۆ.