عێراق - پەسەند کرانی یاسا گرینگەکان سەبارەت بە حەشدی شەعبی لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی پەرلەماندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i444848-عێراق_پەسەند_کرانی_یاسا_گرینگەکان_سەبارەت_بە_حەشدی_شەعبی_لە_کۆبوونەوەکانی_داهاتووی_پەرلەماندا
نوێنەری پەرلەمانی عێراق باسی پەسەند کرانی چەند یاسایەکی گرینگی هاوپێوەند بە حەشدی شەعبی کرد لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا .
(last modified 2026-02-23T12:43:27+00:00 )
شوبات 23, 2026 15:40 Asia/Tehran
  • عێراق - پەسەند کرانی یاسا گرینگەکان سەبارەت بە حەشدی شەعبی لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی پەرلەماندا

نوێنەری پەرلەمانی عێراق باسی پەسەند کرانی چەند یاسایەکی گرینگی هاوپێوەند بە حەشدی شەعبی کرد لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا .

ئەحمەد شەهید، پەرلەمانتاری عێراقی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، پەرلەمان چەندیاسایەک تایبەت بە  حەشدی شەعبی پەسەند دەکات. ناویراو وتیشی، لە دانیشتنەکانی داهاتووی پەرلەماندا شایەتی پەسەندکرانی کۆمەڵێک بڕیار و ڕاسپێریی گرنگ و هەروەها دەستپێکرانی پرۆسەی ئامادەکرانی ڕەشنووسی یاساکان تا پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەبێت کە یاسای داڕشت و خانەنشینکردنی  خەباتکارانی حەشدی شەعبی لە سەرووی ئەو یاسایانەوەیە . ئەحمەد شەهید لە درێژەی قسەکانیدا  وتی، پەرلەمان هەروەها  لە دانیشتنەکانی داهاتوودا هەنگاو گەلێک بۆ وەڵامدانەوەی داواکاریی هاووڵاتیان و کەمکردنەوەی ئازارەکانیان هەڵدەگرێ.  ناوبراو وتیشی کە یاسادانانی تایبەت بە حەشدی شەعبی لە  ئولەویەتییەکانی چالاکیی پەرلەمانە، لەبەرئەوەی کە خەباتکارانی حەشدی شەعبی خەباتی زوریان لەپێناو پشتگری لە عێراقدا  لەخۆیان نیشانداوە.