پیاسەیەک بەنێو جیھانی زانیاری وھونەرو ڕۆشنبیری دا
ناوچەی گەشتکاریی باکووری ئێران_ کێشەی دوو برای موسڵمان لە سەر بەخێو کردنی دایکیان_رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامه‌وانی.
باکوری ئێران ناوچەیەکی سەوزاییە، دارستانێکی چرِ و چەندین ناوچەی شوێنەواری لێیە، جێگایەکی سەرنجراکێشە بۆ ئەو گەشتیارانەی سەردانی دەکەن.
ئەمە پێشەکییەکی ماڵپەڕی ئێستگەنیوزە لە بارەی ناوچەی گەشتکاری باکووری ئێرانەوە، ئەوەنەبێت کە باکووری ئێران تەنیا بۆ ئەوەانەی کە لە دەرەوەی ئێران بەسەر دەبەن سەرنجڕاکێش بێت، نا، وانییە ڕاستییەکەی ئێمەش کە لەنێو ئێران‌دا دەژین ھەر بە ھەمان ئەندازە لە دیمەنە شیرینەکانی باکووری ئێران تێر نابین و بە تایبەت ئەوانەی کە دانیشتووی شاری تارانی پێتەختن ھەرکە ھەلێکیان بۆ ھەڵ کەوێ خێرا بەرەو باکووری ئێران وەڕێ دەکەون. ھەر بۆیە ئەم بابەتە سەرنجی ماڵپەڕی وێستگەنیوزیشی ڕاکێشاوەو لە شی کردنەوەیەک دا شەش ناوچەی کە بە بۆچوونی خۆی جوانترین شوێنن لە باکووری ئێران‌دا دەستنیشان کردووە کە بریتین لە :
یەکەم : دارستانی سەروان لە پارێزگای جیلان، کە دارستانێکی دەگمەنە لەبەر ئەوەی هەموو جۆرە میوەیەکی تێدایە و گوندێکی کەونارایی تیاداهەڵکەوتووە.
دووھەم : دارستانی سوبحان لە مازەندەران، کە دارستانێکی سەرنج راکێشە بۆ ئەو کەسانەی سەردانی دەکەن چونکە لایەکی دارستانەکە لەسەر ئاوی دەریاچەی کاسپینە یان ھەمان خەزەرە.
سێھەم : ناوچەی رامسەر لە مازەندەران، کە ئەم ناوچەیە لە نیوەی ساڵدا بەفر دایپۆشیوە و لە سێ لاوە بە شاخ دەورەدراوە.
چوارەم : قەڵای رەودخان لە جیلان،کە کەوتۆتە ناو دارستانێکی چر و لە شوێنێکی بەرزدا هەڵکەوتوە، مێژوی دروستکردنی دەگەرِێتەوە بۆ سەردەمی سەلجوقیەکان.
پێنجەم: ماسولە لە پارێزگای جیلان، کە گوندێکە لەسەر شیوازی بیناسازیی کۆنی ئێرانە و بەشاخێکەوە دروستکروە، بەدرێژای ساڵ بەسەوزایی دەبینرێت.
شەشەم: بازاری ماسولە، کە بازارێکی کەلەپوری کۆنە و کەل وپەلی دەستی دروستکراوی خەڵکی ناوچەکەی تێدا دەفرۆشرێت.
*****************************************
ئەرێ ئێوەش تا ئێستا وا بووە کە لەنێو بنەماڵەدا نەخوازەڵڵا لە سەر شتێک ناکۆکی بەرۆکتان بگرێت و ھەتا ماوەیەک دەنگتان پێکەوە نەبێت و یان لەوەش خراپتر کارتان بکەوێتە لای دادگەو دادوەر. ھەڵبەت ھەم خودا نەکات و ھەم خودا بکات، خودا نەکات لە بەر ئەوەی کە حەز ناکەین لە سەر شتی بێ بایەخی دنیایی نێوان بنەماڵەیەک تێک بچێت، خودا بکات لە بەر سەرمەشق وەرگرتن ئا لەم بەسەرھاتەی کە بە نیازین لە ڕوانگەی ماڵپەڕی شەن پرێسەوە بۆتان بگێڕینەوە: ماڵپەڕی شەن پرێس لە بابەتێکدا نووسیویەتی: لەم ماوەیەدا یەکێک لەو دوو برا بەتەمەنە کۆچی دوایی دەکات کە بۆ ساڵانێکی دوورودرێژ پێکەوە ناکۆک بوون و بە تایبەتی کاریان کەوتبووە لای دادگەو دادوەر. ئەو دوو برایە خەڵکی عەرەبستانن و گەرچی هەردووکیشیان بە تەمەن بوون بەڵام ماوەی چەند مانگێ بوو کە کێشە و هەرایان لێ پەیدا ببوو‌و لە کۆتاییش دا دادگا بۆی یەکلا کردنەوە.
کێشەی ئەم دوو برایە لەسەر میرات و بەشکردنی مال و دارایی و ئوتومۆبێل و زەویوزار نەبوو.بەڵکو لە سەر کاری خێرکردن و سەرپەرشتیکردنی دایکیان بووە کە تەنها(٢٠) کیلۆی لێ ماوەتەوە.
هەریەکەیان ویستوویەتی کە خۆی بەخێوی بکات.
لە کۆتاییدا دادگا بڕیاری داوە کە برا بچکۆلەکە دایکی بەخێو بکات، بەو بەڵگەیەی کە برا گەورەکەی بەتەمەنترە و خۆی پێویستی بە کەسێک هەیە سەرپەرشتی بکات.
برا گەورەکەی لە نیگەرانیدا دەستبەجێ دوای بڕیارەکەی دادگا دەست بەگریان دەکات، چونکە ئیتر دەبێ دایکەکەی لە ماڵی ئەو بچێتە دەرەوە بۆ لای برا بچکۆلەکەی و دەرگای ئەو پاداشتەی لێ دادەخرێت کە هەیبووە.
ئەو برا گەورەیە ساڵانێکی زۆر بوو بە تەنها لە گەڵ دایکی دەژیا و بەخێوی دەکرد. برا بچکۆلەکەی لە شارێکی ترەوە دێتە لای و پێی دەڵێ کە تۆ ئەرکی خۆت بەجێهێناوە و زۆر پیر بووی و نابێ دایکیشمان بێ خزمەت بمێنێتەوە. من هاتووم ببیەم بۆ لای خۆم. ئەویش دەیکاتە شەڕ و هەرا و کێشەکەیان دەگاتە دادگا. دادگاش بڕیار دەدات دایکەکە بدرێت بە برا بچکۆلەکە.
ئەمەش لە ھەل و مەرجێکدایە کە دایکەکەیان جگە لە مستیلەیەکی مس هیچ سامان و داراییەکی دیکەی نییە.
*****************************************
به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ئازادیی رۆژنامه‌وانی، یه‌کێتی نێوده‌وڵه‌تی ژنانی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن IAWRT و ئه‌ندامه‌کانی له54 وڵاتی جیاوازهوهپشتیوانی ته‌واوی میدیا سه‌ربه‌خۆکانی جیهان ده‌کات به‌مەبه‌ستی پارێزگاریکردن له‌ئازادیی رۆژنامه‌وانی.
ماڵپەڕی سەنتەری میترۆ لەم بارەیەوە نووسیویەتی: له‌بڵاوکراوه‌یه‌کی یه‌کێتییه‌که‌دا ئاماژهبهمیدیای ئازاد ده‌کرێت و ھاتووە کە: به‌بێ بوونی میدیای ئازاد، دیموکراسی بونی نابێت، هه‌روه‌ها به‌بێ رۆژنامه‌گه‌ریی به‌هێز و راستگۆ، ئامرازه‌کانی راگه‌یاندن هیچ رۆڵێکی راسته‌قینه‌یان نابێت بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی به‌ربه‌ست و دژواریه‌کانی رۆژنامه‌گه‌ریی، هه‌روه‌ک ئازادی رۆژنامه‌وانی ده‌پوکێته‌وه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ژینگه‌یه‌کی پڕ له‌ترس بۆ رۆژنامه‌نوسان".
به‌پێی راپۆرتێکی رێکخراوی په‌یامنێرانی بێ سنور، کهتایبهتهبهساڵی 2019، له‌نێوان 180 وڵات‌دا، ته‌نها 43 وڵات رۆژنامه‌گه‌ریی تێیدا له‌دۆخێکی ئارام و ئازاددایه، له‌کاتێکدا وڵاتانی دیکهجێگهی مه‌ترسین بۆ رۆژنامه‌نوسان به‌تایبه‌تیش رۆژنامه‌نوسانی ژن.
هه‌روه‌ک توێژینه‌وه‌یه‌کی ساڵی 2018، که597 به‌شداربوی له‌خۆگرتبو، ئاماژه‌به‌وه‌ده‌کات سێ له‌سه‌ر یه‌کی ژنانی رۆژنامه‌نووس به‌هۆی ترس و دڵه‌ڕاوکێ و بێزارکردنهوهپیشهکانیان گۆڕیوه‌و به‌شێکی زۆریش وازیان له‌کارکردن هێناوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به‌چه‌نده‌ها رۆژنامه‌نووسی بوێر به‌هۆی کارەکانیانەوە روبه‌ڕوی توندوتیژیی جه‌سته‌یی و ده‌روونی بونهتهوههەروهک چه‌ندینی تر بونه‌ته قوربانی و گیانیان له‌ده‌ستداوه لە سەرانسەری جیهاندا کە هه‌رێمی کوردستانیش بێبه‌ش نه‌بوه له‌و جۆرهقوربانیانه.
یهکێتیهکهئاماژهبهوهدهکات، پێویستهرۆژنامهنوسان به‌رده‌وام له‌بیریان بێت کهئازادییان پهیوهندیدارهبهبهرپرسیارێتیان به‌رانبه‌ر پیشه‌که‌یان، هه‌روه‌ک پێویستهدهسهڵاتداران و لایه‌نی به‌رپرسیاریش ژینگه‌یه‌کی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ بڕه‌خسێنن بۆ ته‌واوی رۆژنامه‌نوسان له سەرانسەری جیهاندا و ده‌بێت ئه‌و هێرش و توندوتیژیانه کۆتای‌یان پێ بێت.
له‌کۆتاییدا ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریی به‌یه‌کێک له‌مافەکانی مرۆڤ داده‌نرێت و بنهمایهکهبۆ به‌دیهێنانی دیموکراسی له بەرئهوهی که به‌شێکی زۆری ئه‌و که‌سانه‌ی له‌بواری رۆژنامه‌گه‌ریدا کارده‌که‌ن به‌هۆی پیشه‌کانیانه‌وه رۆژانهژیانی خۆیان ده‌خه‌نه مەترسییەوە.