ته‌مووز 08, 2020 14:48 Asia/Tehran
  • گۆڵێکی ناوازە چارەنووسی یارییەک دەگۆڕێت

لە نیوەی دووھەم و لە خولەکی ٥٥ ی یارییەکەدا بە گۆڵێکی ناوازەی «دانی ڤێڵباک» سەرکەوتنی بۆ یانەی «واتفۆرد» تۆمار کرد.

شەوی رابردوو لە خولی یانەکانی ئینگلتەرا و لە حەوتەی ٣٤ی ئەو خولەدا یانەی «واتفۆرد» بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەسەر یانەی «نۆریچ سیتی» تۆمارکرد.

«دانی ڤێڵباک»، کاپیتانی یانەی «واتفۆرد» توانی بە تۆمارکردنی گۆڵێک لە یارییەکەدا یانەکەی لە بەرامبەر «بۆن» ڕزگار بکات و سێ خاڵی گرنگیش بۆ «واتفۆرد» مسۆگەر کات.

«نۆریچ سیتی» لە خولەکی چواری یارییەکەدا بە گۆڵێک پێشکەوت، گۆڵەکەش «بویندیا» تۆماری کرد، بەڵام لە خولەکی ١٠ی یارییەکەدا «کریگ داوسۆن» گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەکەی تۆمارکردو ئا بەو جۆرە نیوەی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایی هات. 

لە نیوەی دووھەم و لە خولەکی ٥٥ی یارییەکەدا «دانی ڤێڵباک» بە شێوەیەکی ناوازە گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەکەی تۆمارکردو سەرەنجام یارییەکەشیان بە دوو لە بەرامبەر یەک گۆڵ دا بردەوە.