ته‌مووز 31, 2020 17:40 Asia/Tehran
  • بەرشەلۆنە هەڕەشە لە یانەی ئینتەر میلان دەکات

بەپرسانی یانەی «بەرشەلۆنە»ی ئیسپانیا هەڕەشەی ئەوە لە یانەی «ئینتەر میلان»ی ئیتاڵیا دەکەن کە داوایەکی یاسایی لە دژی یانەی ئینتەر میلان تۆمار دەکەن.

رۆژنامەی کۆرێری دیلا سێرای ئیتاڵی ئاشکرای کردوە، کە، کەناڵی "pp sport"  کە سەر بە کۆمپانیەکەی سۆنینگە کە خاوەندارێتی یانەی ئینتەر میلانیان هەیە، رێکلامی بۆ بڵاوکردنەوەی یارییەکەی بەرشەلۆنە و ناپۆلی کردوە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا، بەڵام لە رێکلامەکەدا «مێسی» بە لۆگۆی یانەی ئینتەر میلانەوە دەرکەوتووە.ئەمەش بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنەی توڕە کردوە و هەڕەشەی ئەوە دەکەن کە داوای یاسایی لە دژی بەرپرسانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی تۆمار دەکەن.

رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکراکردوە کە، لەگەڵ ئەوەی ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە دروست بووە کە یانەی ئینتەرمیلان هەوڵ بۆ گواستنەوەی مێسی دەدات، بەڵام ئەوە کارێکی قورسە و «کۆنتی» راهێنەری ئەو یانەیەش بە خەون ناوی بردوە و پێی وایە گواستنەوەی «کەنیسەی میلان» لە گواستنەوەی بەرشەلۆنە ئاسانترە.

سەرپەیڤ