ئاب 01, 2020 14:51 Asia/Tehran
  • راهێنەری ئەنتەرمیلان پرسی رۆیشتنی میسی بۆ یانەکەی یەکلاییکردەوە

ئەنتۆنیۆ کۆنتری راهێنەری ئەنتەرمیلان بەچەند وشەیەکی پێشبینینەکراو، بابەتی رۆیشتنی ئەستێرەی ئەرجەنتینی‌و کاپتنی یانەی بەرشەلۆنەی بۆ یانەکەی ئیتالی یەکلاییکردەوە .

 

کۆنتی لەمیانی قسەکردنی بۆ تۆڕی "سکای سپۆرت"ی ئیتالی وتی: بەوپەڕی ڕاشکاوییەوە دەیڵێم، جوڵاندنی کڵێسای میلانۆ ئاسانترە لەوەی ئینتەرمیلان بتوانێت گرێبەست لەگەڵ میسی واژوو بکات.

وتیشی: لەئێستادا تەنیا بیر لە یاریزانەکانی خۆم دەکەمەوە نەک ‌هیچ شتێکی تر.لەماوەی رابردوو، تۆڕی "سیر"ی ئیتالی باسی لەوە کردبوو، کە میسی بڕیاریداوە دانوستان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە هەڵپەسێرێت، کە ئەمەش شک و گومانەکانی لەبارەی خواستی ئەو یاریزانە بۆ جێهێشتنی یانە زیاتر کردبوو، بەتایبەت لەژێر سایەی قەیرانگەلێکی زۆر، کە لەمدواییە رووبەرووی یانەکە بووەوە.

هەروەک لەوەڵامی ئەو رەخنانەی لەبارەی ئاستی ئەو لەم وەرزەدا لێیدەگیرێت وتبووی "من بەردەوام راستگۆم، بۆیە ئەوە هێشتا بێزارم دەکات، زۆرشتم گوێ لێبوو، کە قسەکردن بوو بە کاری پیشەگەریم، من هەموو هەوڵی خۆم دەدەم، بۆیە ئەوانەی لەبارەی منەوە دەگوترێن درۆ و قسەی بێبنەمان".

سەرپەیڤ