ئاب 03, 2020 08:59 Asia/Tehran
  • ئەنتەرمیلان پرسی کڕینی میسی یەکلادەکاتەوە

جۆسیبی ماروتا، بەرێوەبەری جێبەجێکاری یانەی ئەنتەرمیلانی ئیتالی پرسی کڕینی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی یەکلاکردەوە.

 

ماوەیەکە دەنگۆ هەیە، کە یانەی ئەنتەرمیلانی ئیتالی دەیەوێت لەم هاوینە لیۆنێل میسی بکرێت، کە ئەو دەنگیانەش کاردانەوەی زۆری دروست کردووە.

مارۆتا لەمیانی لێدوانێکی بۆ تۆڕی سکای سپۆرت دەڵێت: پێویستە ئێمە تۆزێ‌ واقعی بین، ئەوەی میدیاکان باسی دەکەن خەیاڵە.

وتیشی: هەرموو یانەیەک حەز بەکڕینی میسی دەکات، بەڵام ئەوە خەیاڵەو ئێمەش رێزی ئەو واقیعە دەگرین کە تێیداین.

باسی لەوەش کردووە، ئەوە شتێکی باش دەبێت میسی روو لەیانەی ئەنتەرمیلان بکات‌و لێرە کۆتایی بەژیانی وەرزشی بهێنێت، بەڵام ئەو ئێستا یاریزانی بەرشەلۆنەیەو ئەوەش راستییەو دەبێت هەموو لایەک قبووڵی بکەن.

سەرپەیڤ