ئاب 19, 2020 16:33 Asia/Tehran
  • بەرنامەی کێبەرکێی تیپی نیشتیمانیی شەترەنجی ئێران لە ئولەمپیادی جیھانی دا ڕاگەیەندرا

تیپی نیشتیمانیی شەترەنجی ئێران لە ڕۆژی ھەینییەوە لە کێبەرکێ جیھانییەکانی ئەم بوارە وەرزشییە کە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت، بەشداریی دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، فیدراسیۆنی شەترەنج بۆ بەشداری کردن لە کێبەرکێی ئۆنلاینی ئولەمپیادی جیھانی ناوی دە وەرزشوانی وەکو ئەندامانی تیپی نیشتیمانی ڕاگەیاند.

لە بەشی پیاواندا «پەرهام مەقسود لو»،‌«ئیحسان قائیم مەقامی»، «موحەممەد ئەمین تەباتەبایی»، «پویا ئایدنی» و «ئاریەن غوڵامی» و لە بەشی ئافرەتانیش دا «سارا سادات خادمولشەریعه»، «مۆبینا عەلی نەسەب»، «ئاناهیتا زاهیدی‌ فەڕ»، «ئانوشا مەهدیان» و «موتەھھەرە ئەسەدی» وەرزشوانانی تیپەکەی ئێران لە ئۆلەمپیادی ئۆنلاینی جیھانی دێنە ئەژمار.

تیپی نیشتیمانیی شەترەنجی ئێران یەکەم چالاکیی خۆی لە ئۆلەمپیادی جیھانیی ٢٠٢٠، ڕۆژی ھەینی لە بەرمبەر یاریزانانی گوجیستان ئەنجام دەدات. ئەم کێبەرکێیە لە کاتژمێر ١٢و سی خولەک بە کاتی تاران بەڕێوە دەچێت.

ململانێی ئۆنلاینی جیھانیی شەترەنج ھەتا نۆھەمی خەرمانان بەردەوام دەبێت.

سەرپەیڤ