ئه‌یلوول 10, 2020 15:32 Asia/Tehran
  • کاروانی تیپی تۆپی پێی «ئیستیقلال» بەرەو قەتەر وەڕێ کەوت

ئەندامانی تیپی تۆپی پێی «ئیستیقلال» بۆ بەشداری کردن لە درێژەی کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا بەرەو قەتەر وەڕێ کەوت.

ئەندامانی تیپی تۆپی پێی «ئیستیقلال» لە کاتێکدا ئەمڕۆ بەیانی بۆ بەشداری کردن لە درێژەی قۆناغی گروپیی کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی پاڵەوانەتیی ئاسیا، تارانیان بەرە دەوحەی قەتەر بەجێ ھێڵا کە کۆمەڵێک لە یاریزانەکانی لە بەر دەرچوونی ھزەی گەشتەکەیان لە تاراندا مانەوە.

نەسروڵڵای عەبدوڵڵاھی، موحەممەد حسێن زەرەندی، ئەمیر خوداموزادی، حسێن پورحەمیدی و فەرشید ئیسماعیلی ئەو کەسانەن کە لە کاروانەکە بە جێ مابوون.

تیپی تۆپی پێی «ئیستیقلال» لە دەستەی یەکەمی ئەم کێبەرکێیانەدا لەگەڵ تیپەکانی «ئەلشورتە»ی عێراق، «ئەلوەحدە»ی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و «ئەلئەھلی»ی عەرەبستاندا لە یەک گروپ دا دەبن.

ئەم تیپەی ئێران لە دوو یارییەکەی پێشووی دوو یەکسان و دۆڕانێکی تۆمار کردووەو لە ئێستادا بە خاڵێک لە ڕیزی سێھەمی خشتەکەدایە.

سەرپەیڤ