تیپی «ئەلشورتە»ی عێراق ڕاگیردراو بڕی قۆناغی دواتری نەکرد
ئهیلوول 24, 2020 15:52 Asia/Tehran
تیپی «ئەلشورتە»ی عێراق یارییەکەی دۆڕاند‌و نەگەییشتە قۆناغی شانزە.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیا وەرزشییەکانی عێراق، له خولى یانه پاڵه‌وانه‌کانى ئاسیا‌و له گه‌ڕى کۆتایى قۆناغى کۆمه‌ڵه‌کان ، چاره‌نووسى «ئەلشورته»ى عێراق به سه‌رنه‌که‌وتن یه‌کلابووه.
پاش ئه‌نجامى یاریى نێوان «ئیستقلال»ى ئێران و «ئەلئههلى»ی عەرەبستان که یانه ئێرانیه‌که ٣ بە سیفر یارییەکەی بردەوه ، یانەی «ئەلشورته»ی عێراق نه‌یتوانى بگاته قۆناغى داهاتوو .
له لایه‌کى تره‌وه یانەی «ئەلهیلال»ى عەرەبستان به‌هۆى ته‌واونه‌کردنى یاریزانانى پێویستى له خوله‌که به‌هۆى تووشبوونى ١٩ یاریزانى به کۆرۆنا له خوله‌که وەلانراو ئه‌نجامه‌کانى سڕدرایه‌وه .