تشرینی یه‌که‌م 29, 2020 15:50 Asia/Tehran
  • بڵاوکراوەیەکی قەتەری: «کەریمی» لەگەڵ یانەی «قەتەر»دا گرێبەست واژۆ دەکات

بڵاوکراوەی قەتەریی ئوستاد ئەلدوحە لە ھەواڵێکی کورت دا باسی واژۆکرانی گرێبەستێکی لە نێوان «عەلی کەریمی»و یانەی «ئەلقەتەر»ی کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بڵاوکراوەی قەتەریی ئوستاد ئەلدوحە لە توییتێردا نووسیویەتی: یانەی «ئەلقەتەر» لەگەڵ ھافبەکەکەی وەرزی ڕابردووی تیپی «ئیستیقلال»ی تاران گرێبەستی واژۆ کردووە.

بەڕێوەبەرانی یانەی «ئیستیقلال» دوای کۆتایی ھاتنی کاری ئەم تیپە لە ھەڵبژاردەی پاڵەوانان و وەلانرانیان لە بازنەی کێبەرکێکان، ھەوڵێکی زۆریان داوە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەست لەگەڵ «کەریمی» دا.

ئەم یاریزانەش لە وتووێژێکدا ھۆگریی خۆی بۆ تاقیکردنەوەی چەنسی خۆی بۆ جارێکی تر لە تۆپی پێی دەرەوەی ئێران دا درکاند بوو.

لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییەش ھێندێک دەنگۆ لەمەڕ ڕێککەوتنی ھەردووک لا بۆ درێژکردنەوەی گرێبەست بڵاو بووەتەوە.

سەرپەیڤ