تێکدرانی قاڵدرمەیەکی مێژوویی لە نزیکی مزگەوتی ئەقسا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i389810-تێکدرانی_قاڵدرمەیەکی_مێژوویی_لە_نزیکی_مزگەوتی_ئەقسا
شارەوانیی قودسی داگیرکراوی ژێر ڕکێفی زایونییەکان، قاڵدرمەیەکی مێژوویی تێک دا کە بە مزگەوتی ئەقسادا دەچووە خوارەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 30, 2020 05:04 Asia/Tehran
  • تێکدرانی قاڵدرمەیەکی مێژوویی لە نزیکی مزگەوتی ئەقسا

شارەوانیی قودسی داگیرکراوی ژێر ڕکێفی زایونییەکان، قاڵدرمەیەکی مێژوویی تێک دا کە بە مزگەوتی ئەقسادا دەچووە خوارەوە .

بە پێی ڕاپۆرتی قودسی عەرەبی، کارگێڕانی شارەوانیی قودسی داگیرکراو ڕۆژی یەکشەممە بە بێ ھیچ ڕوون کردنەوەیەک بە شۆفەڵ ھێرشیان کردە سەر ناوچەی «بابولعەسبات» و ئەو قاڵدرمەیەیان کە دەچووەوە سەر مەزارگەی شەھیدانی موسڵمان و لە ڕیزی ناوچە گەشتیارییەکانی ئەم ناوچەیە دەھاتە ئەژمار، تێک و پێک دا.

«موستەفا ئەبو زەھرا» سەرۆکی لێژنەی چاودێری لە گۆڕستانە ئیسلامییەکان لە بەیتولموقەددەس ئامانجی ئەم ھێرشەی زایونییەکانی بۆ ڕاپەڕاندنی بەرنامەیەک بە ناوی « باخە تەوراتییەکان» لە زەویی مەزارگەی شەھیدان گەڕاندەوە کە گڵکۆی سەربازە بێ ناوونیشانەکانی تیادایە.

«ئەبوزەھرا» داوای لە تەواوی خەڵکی بەیتولموقەددەس کرد کە پێکەوە یەک بگرن و لە ناوچە جێی سەرنجەکانی ئەم شارەو ھێماکانی لە بەرامبەر ستەم و سەرەڕۆیی داگیرکەراندا پاسەوانی بکەن.

بە وتەی کارناسانی ئاسەوارە کۆنەکان ، ڕژێمی زایونی بەو کارانەی بەتەمایە شوناسی ئیسلامی و عەرەبی لە فەلەستین دا بسڕێتەوە.