کانونی یه‌که‌م 05, 2020 07:41 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی یانەی کۆریای باشوور لە لیگی پاڵەوانانی ئاسیا

لە درێژەی یاریەکانی تۆپی پێی لێگی پاڵەوانانی ئاسیا ، یانەیەکی کۆریای باشوور بە شکستدانی  یانەیەکی ژاپۆنی بۆ قۆناغی دواتری ھەڵبژاردەکان ھەڵکشا .

 

لە درێژەی یاریەکانی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا لە ناوچەی رۆژھەڵاتی ئاسیا و لە گروپی حەوتەم دا ، یانەکانی ڤیسل کوپە ی ژاپۆن و سوون سامسۆنگی کۆریای باشوور رووبەڕووی یەک بوونەوە  کە یانە کۆریاییەکە لەم یاریەدا بە ئەنجامی دوو بە سفر بردیەوە .

بەم سەرکەوتنە سوون سامسۆنگ بە وەدەسھێناین 5 خاڵ و جیاوازیی گۆڵی باشتر بە بەراورد لە گەڵ گوانگرۆ بۆ قۆناغی دواتر ھەڵکشا .

 

 

 

 

 

سەرپەیڤ