«سەمیمی» بوو بە پاڵێوراوی وەرگرتنی ناسناوی باشترین گۆڵپارێزی فوتساڵی جیھان
گۆڵپارێزی تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران چووە ڕیزی پاڵێوراوانی وەرگرتنی ناسناوی باشترین گۆڵپارێزی فوتساڵی جیھان لە ساڵی ٢٠٢٠.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عەلیڕەزا سەمیمی» گۆڵپارێزی تیپی فوتساڵی «مسی سۆنگۆنی وەرزەقان» و تیپی نیشتیمانیی ئێران وەکو یەکێک لەو دە گۆڵپارێزە ھەڵکەوتەیەی فوتساڵی پیاوانی جیھان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ھەڵبژێردرا.
لەم پێڕستەدا کە بە ڕەچاوکردنی ڕوانگەی «فوتساڵ پلەنت» ڕاگەیەندراوەو بڵاو بووەتەوە، بێجگە لە «عەلیڕەزا سەمیمی» لە ئێرانەوە، «فێڕناندۆ لۆپێز»ی برازیلی لە یانەی «کۆرینتیانێس»، «دیداک پلانا ئۆڵترا»ی ئسپانیایی سەربە یانەی «بەرشەلۆنە»،«ئێدواردۆ سوسا»ی پۆرتۆگالی سەربە یانەی «وینا ئالبالی»، «تیاگۆ مەندێز«ی برازیلی سەربە یانەی «سپۆرتینگ»، «لێئۆناردۆ ھیگۆئیتا»ی برازیلی سەربە یانەی «خیرەت»، «خسوس ھەر ڕۆ»ی ئیسپانیایی سەرر بە یانەی «مۆڤی ستار»، «دییەگۆ ڕوناکالیو»ی برازیلی سەر بە یانەی «بنفیکا»، «ئالبێرت سایدێز»ی ڕووسی سەربە یانەی «MFK KPRF» و «ڤیلیان فیلیپە»ی برازیلی سەربە یانەی «کرۆنا»ش بەشدارن.