کانونی دوھەم 23, 2021 13:30 Asia/Tehran
  • راهیاب ملەلی مەریوان لە خولی نایابی بالەی ئێران بەرانبەر یەزد دۆڕاندی

یانەی والیباڵی ڕاهیاب ملەلی مەریوان لە درێژەی شکستەکانی خۆیدا لە خولی نایابی بالە بە ئەنجامی سێ بە سفر بەرانبەر ڕکابەرە یەزدییەکەی بەزی.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یانەی ڕاهیاب ملەلی مەریوان لە هەفتەی بیست و سێهەمی خولی نایابی بالەی ئێران ڕۆژی هەینی چووە کێبڕکێی یانەی خاتەمی ئەردەکانی یەزد.

یاریزانانی تۆپی دەستی ڕاهیاب ملەل لە ئەو دیدارەدا بۆ وەدەستهێنانی سێ خاڵ چوونە مەیدانی کێبڕکێ بەڵام دوو سێتی یەکەمیان بە جیاوازیەکی کەمەوە دانا و لە سێتی سێهەمیش بەزین بەڵام ئەمجارە بە جیاوازی زۆرەوە.

یاریزانانی تۆپی دەستی یانەی مەریوان تا ئێستا لە ئەم خولە لە کێبڕکێیەکان تەنیا دوو بردنەوەیان هەبووە و لە 19 یاریدا بەزیون.

کێبڕکێیەکان هەفتەی 24 ەم کە ڕۆژی یەکشەممە پێنجەمی ڕێبەندان، هەفتەکانی 25  تا 27 لە ڕۆژانی 13, 15 و 17 ی ڕێبەندان و سێ هەفتەی کۆتایی قۆناغی سەرەتایی لە ڕۆژانی 25، 27، 29 ی رێبەندان بەڕێوە دەچێت.

لە کۆتاییشدا قۆناغی سەرەتایی خولی نایاب بە بەڕێوە چوونی یاریی یانەکانی ئازەر باتری ورمێ و ڕهیاب ملەلی کوردستان لە ڕۆژی 30 ی ڕێبەندان کۆتایی دێت و هەشت یانەی خولی نایاب دەچنە قۆناغی کۆتایی.

 

سەرپەیڤ