کانونی دوھەم 26, 2021 14:38 Asia/Tehran
  • چوار ئێرانی بۆ داوەری کردن لە سەر موندیاڵی فوتساڵ کاندید کران

چوار داوەری نێونەتەوەیی ئێران لە لایەن فیدراسیۆنی جیھانیی تۆپی پێ بۆ داوەری کردن لە کێبەرکێکانی موندیاڵی فوتساڵی لیتوانی لە ساڵی ٢٠٢١ دا کاندید کراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، پێڕستی تۆکمەوتەواوی داوەرە کاندید کراوەکان بۆ  موندیاڵی فوتساڵی لیتوانی لە ساڵی ٢٠٢١  لە لایەن فیفاوە لە کاتێکدا ڕاگەیەندرا کە بەم پێیە «ئیبراھیم میھرابی ئەفشار»، « مەحمود ڕەزا نەسیرلو»، «گلارە نازمی»و «زەری فەتحی» لە ئێرانەوە وەک داوەر بۆ داوەری کردن لەم کێبەرکێیانە لە لایەن فیفاوە کاندید کران کە لەپاش بەرپاکردنی تاقیکاریی جۆربەجۆر ناوی یەکجاری بۆ داوەری کردن لەو کێبەرکێیانەدا ڕادەگەیەندرێت.

جێگای ئاماژەشە، ئێران تەنیا وڵاتێکە لە دنیادا کە چوار پاڵێوراوی لە پێڕستی ئەو کێبەرکێیانەدا ھەیە.

ھێشتاش چارەنووسی تەواوی تیپەکانی بەشداری موندیاڵی جیھانیی ٢٠٢١ ڕوون نییە و تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ئێرانیش بۆ گەییشتن بەم کێبەرکێیانە دەبێ بەشداریی جامی گەلانی ئاسیا بکات.

سەرپەیڤ