بەغدا بوو بە میوانداری دوا قۆناغی یارییه‌کانی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌کانی عێراق
یه‌کێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق واده‌ی دوا قۆناغی یارییه‌کانی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌کانی عێراقی ڕاگه‌یاند.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە بەشی وەرزشیی میدیاکانی عێراق، یه‌کێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق واده‌ی دوا قۆناغی یارییه‌کانی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌کانی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاندو بە گوێرەی ئەم ڕاگەیاندنەش پێنج یانە لەم کێبەرکێیانەدا بەشدارن.
ھەروەھا یه‌کێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق بڕیاری داوە کە کێبەرزکێکان له شاری به‌غدای پێتەختی ئەم وڵاتە و له نێو هۆڵی «شه‌عب»دا به‌ڕێوه بچن .
له‌م قۆناغه‌دا یانه‌کانى «پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی» ، «به‌حری» ، «جه‌یش» ، «شوڕته» و «گازى باشوور» به‌شدار دەبن و یارییه‌کان له ڕۆژی ھەشتەم ھەتا دوانزەی نیسانی ٢٠٢١ یارییه‌کانی ئه‌نجام ده‌درێت. له دووه‌م ڕۆژى یارییه‌کانیش وکاتژمێر دوو یانه‌کانی «جه‌یش» و «به‌حری» به‌رەوڕوی یەک دەبنەوەو پاشان یانه‌کانی «پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی»و«غازی باشوور» دووھه‌م یاریی ئه‌نجام ده‌ده‌ن .