نەیمار لە پاریسەنژێرمان مایەوە
دوای مشتومڕێکی زۆر له‌باره‌ی پرسی مانه‌وه‌ی یان رۆیشتنی نەیمار له ڕیزی پی ئێس جی، دواجار هێرشبه‌ره به‌ڕازیلیه‌که ئاینده‌ی خۆی له یاریگاکان یه‌کلایی کرده‌وه‌و گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ تیپه‌که‌ی به‌فه‌رمی تا هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیست وپێنج درێژکرده‌وه.
به‌م هه‌نگاوه‌ش نێیمار کۆتایی به هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه هێنا که ماوه‌یه‌که له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ڕۆیشتنی له ڕیزی پاریس سانژێرمان و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا له مێرکاتۆی هاوینه‌ی داهاتوو له میدیاکان بڵاوده‌کرانه‌وه به تایبه‌تی دوای ده‌رچوونی تیپه پاریسیه‌که له قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنس لیگ.
جێگای باسه نێیماری ته‌مه‌ن بیست ونۆ ساڵ له هاوینی ساڵی دووهه‌زاروحه‌ڤده له یانه‌ی بارسێلۆناوه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی پاریس سانژێرمان کرد، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی یانه فه‌ڕه‌نسیه‌که بڕی دووسه‌دوبیستودوو ملیۆن یۆرۆی وه‌ک مه‌رجی سزادان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌که‌ی پێشکه‌شی بارسا کرد‌و به‌مه‌ش نێیمار بووه گرانبه‌هاترین یاریزانی تۆپی پێ له مێژوودا .