May 17, 2021 11:46 Asia/Tehran
  • له‌ لالیگادا ریاڵ مه‌درید ده‌بێته‌ میوانی بلباو

له‌ هه‌فته‌ی سی و حه‌وته‌می خولی یانه‌کانی ئیسپانیا، ئه‌مرۆ ئێواره‌ یانه‌ی ڕیال مه‌درید پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌که‌ ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیک بلباو و یاریه‌که‌ش له‌ یاریگای سان مامێس له‌ شاری بلباو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 

 کۆمه‌ڵێ یاریزانی یانه‌ی شاهانه‌ به‌ هۆکاری جیا له‌م یاریه‌ داده‌بڕێن، هه‌ریه‌ک له‌ سێرجیۆ ڕامۆس و ڕافائێل ڤاران و فێرلاند مێندی و دانی کارڤاخال و لوکاس ڤاسکێر به‌هۆی پێکان له‌ پێکهاته‌ی ڕیال دابڕاون. 

هاوکات تۆنی کڕۆسی ئه‌ڵمانی به‌هۆی به‌رکه‌وتنی له‌گه‌ڵ تووشبووێکی کۆرۆنا که‌ره‌نتین کراوه‌و ئه‌ویش به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌شداری له‌ یاری به‌رامبه‌ر بلباو ناکات.

 ڕیال مه‌درید به‌ کۆکردنه‌وه‌ی حه‌فتاوهه‌شت خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌کان دایه‌و له‌ ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی له‌ یاری ئه‌مرۆ ئێواره‌دا، هیواکانی بۆ پارێزگاریکردن له‌ نازناوی لالیگا به‌ زیندوویی ده‌هێڵێته‌وه، له‌ ئه‌گه‌ری به‌رامبه‌ر بوون یان دۆڕانیشی، ئه‌وا ده‌بێت چاودێری ئه‌نجامی هه‌ردوو ڕکابه‌ره‌که‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریدو بارسێلۆنا بکات، جێگای باسه‌ ڕیال مه‌درید له‌ ساڵی دووهه‌زاروپازده‌وه‌ به‌ ئه‌تله‌تیک بلباو نه‌دۆڕاوه‌.

سەرپەیڤ