May 25, 2021 15:30 Asia/Tehran
  • ھەوڵی یانەی «مانچستەر سیتی» بۆ سەرکەوتن بە سەر «چێڵسی» دا

یانەی «مانچستەر سیتیی» ئینگلیز بەرامبەر بە «چێڵسی» یاری دەکات و بە نیازی تۆمار کردنی سەرکەوتنێکی لەبیر نەکراوەیە.

یانەی «مانچستەر سیتی»ی ئینگلیزی لە قۆناغی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، بەرامبەر «چێڵسی» یاریی دەکات و بردنەوەیان لەڕووی مێژووییەوە کاریگەری لەسەر یانەکەیان دادەنێت.

یانە ئینگلیزییەکە لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ ١٢ یاریی ئەنجام داوە. ١١ بردنەوە و یەک یەکسانبوونی تۆمارکردووە، ٢٤ گۆڵی تۆمارکردووە و تەنها پێنج گۆڵی لەسەر تۆمارکراوە.

ئەگەر ئەستێرەکانی «گواردیۆلا» بتوانن لە یاریی کۆتاییدا بردنەوە تۆماربکەن، دەبن بە یەکێک لەو یانانەی بەبێ دۆڕاندن ناسناوەکەیان چنیوەتەوە، هاوشێوەی یانەکانی «لیڤەرپوڵ»، «ئەی سی میلان»، «ئەیاکس ئەمستەردام»، «مانچستەر یونایتد»، «ئینتەر میلان»، «نۆتنگهام فۆریست»، «ڕێد ستار بەلگراد»، «بەرشلۆنە»، «مارسیلیا» و «بایرن مونیخ».

یەکێکی دیکە لە دەستکەوتەکانی «دی برۆین» و هاوڕێکانی لە حاڵەتی بەدەستهێنانی ناسناوەکەدا، بریتی دەبێت لە کۆکردنەوەی هەرسێ ناسناوی پریمەرلیگ و فا کەپ و چامپیۆنزلیگ.

سەرپەیڤ