ژماردنی بە پێچەوانە بۆ بەرپاکرانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i398699-ژماردنی_بە_پێچەوانە_بۆ_بەرپاکرانی_ئۆلەمپیکی_تۆکیۆ
ژماردنی بە پێچەوانە بۆ بەرپاکرانی ئۆلەمپیکی ٢٠٢١ی تۆکیۆ دەستی پێ کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 16, 2021 17:14 Asia/Tehran
  • ژماردنی بە پێچەوانە بۆ بەرپاکرانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ

ژماردنی بە پێچەوانە بۆ بەرپاکرانی ئۆلەمپیکی ٢٠٢١ی تۆکیۆ دەستی پێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە تۆکیۆوە،یاریگای نیشتیمانیی ٦٨ ھەزار کەسیی ژاپۆن خەریکی خۆسازدانە و سی و دووھەمین ئاھەنگی دەستپێکی ئۆلەمپیک ھەینیی داھاتوو بەڕێوە دەچێت.

ژمارەیەک لە تیپەکانی ئۆلەمپیک لە سەرەتای ئەم مانگەوە بۆ بەرپاکردنی ئۆردووی بەرلە یارییەکان گەییشتوونەتە ژاپۆن و بڕیارە زیاتر لە ٢٢٠٠ کەسی دیکەش بەم زووانە بگەنە ئەم وڵاتە.

بەپاکرانی کێبەرکێکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ لە بەر تەشەناتی ڤایرۆسی «کۆڤیدی_١٩» لە ٢٤ی ژوئیەی ٢٠٢٠ەوە کەوتە ٢٣ی ژوئیەی ئەمساڵەوە.

دەوڵەتی ژاپۆن سەرباری ناڕەزامەندیی جەماوەری و نێونەتەوەیی و نیگەرانی  لە بەرپاکرانی کێبەرکێکانی ئۆلەمپیک لە جەنگەی تەشەنای «کۆڤیدی _١٩» ھەروا لە سوورە لە سەر بەرپا کردنی ئەم یاریانە.